ئەكرەم ئیمامئۆغڵو: خۆڕاگر دەبم و چۆكدانادەم

 سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ پاش بڕیاری دەستگیركردنی بەتۆمەتی گەندەڵی و رەوانەكردنی بۆ زیندان؛ یەكەم هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت، “خۆڕاگر دەبم و چۆكدانادەم”.

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ و تۆمەتبار بە دۆسیەی گەندەڵی پاش بڕیاری دەستگیركردنی یەكەم هەڵوێستی خۆی لە راگەیەندراوێكدا راگەیاند و بڵاویكردەوە، “ئەم بڕیارە پەڵەیەكی رەشە بە ناوچەوانی دیموكراسییەت لە وڵاتەكەمان و پێكەوە رووبەڕووی دەبینەوە و ئەم پەڵە رەشە لە دیموكراسییەتی وڵاتەكەمان رادەماڵین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەربەرز و خۆڕاگر دەمێنمەوە و هەرگیز چۆك دانادەم، ئەوانەی ئەم كارەیان بەرامبەر ئەنجامداین رێگریان لێدەكەین، وەڵامیان دەدەینەوە و سزایان دەدەین”.

لە ئێستادا لایەنگرانی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆنی توركیا (CHP) سەرەڕای ناڕەزایەتییەكانیان بەردەوام لە دەنگدانی ناوخۆیی بۆ هەڵبژاردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی توركیا و بە ئەگەری زۆرەوە ئەندامانی پارتەكە ئەكرەم ئیمامئۆغلو دەكەنە نوێنەری پارتەكەیان بۆ رابەرایەتی و كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكی توركیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
Total
0
Share