تۆمسۆن (200 مەتر)ی کۆمۆنوێڵسی بردەوە

دوای بردنەوەی پێشبڕکێی ماوە کورتی (100م)ی خولی گۆڕەپان و مەیدانی کۆمۆنوێڵس، ئیلاین تۆمسۆن هیرای جامایکی پێشبڕکێی (200م)یشی بردەوە.

ئیلاین تۆمسۆن هیرا، خانمە ڕاکەری ناوداری جامایکا و جیهان و پاڵەوانی ئۆڵێمپی، لە تەمەنی (30) ساڵیدا پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی ماوە کورتی (200م) بەدەستهێنا، ماوەکەشی بە 22.02 چرکە بڕی، کە خۆی لە خۆیدا شکاندنی ڕیکۆردی پێشووی پاڵەوانێتی کومۆنوێڵس بوو.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “دەمویست ڕیکۆردی 100 مەتر بشکێنم، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم، لەبەرئەوە بە خۆمم وت، دەبێت ڕیکۆردی 200 مەتر بشکێنم، خۆشحاڵم لەم ڕۆژەدا کە جامایکا ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕیت، من توانیم دوو میدالیای ئاڵتوون ببەمەوە.”

تۆمسۆن پێشتر لە ئۆلیمپیادی تۆکیۆ و ڕیۆ دی جانێرۆ میدالیای ئاڵتوونی لە ڕاکردنەکانی (100 و 200 مەتر) بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

تایوانیش دەستی بە جووڵە كرد <br> چین: بەشێوەیەكی ڕێكخراو مانۆڕ بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

ڕوونی: لەبەر هۆکارێک، پێویستە کریستیانۆ بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share