(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی ساوزامپتنی کرد و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی یانەی ساوزامپتنی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی یونایتد لە خولەکی 21 لەلایەن جادۆن سانچۆوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ساوزامپتن لە خولەکی 48 لەلایەن چی ئادامزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، لەبەرامبەردا ساوزامپتن بە 28 خاڵەوە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندییدا وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share