ڕوونی: لەبەر هۆکارێک، پێویستە کریستیانۆ بڕوات

واین ڕوونیی هێرشبەری پێشووی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد، بە پێویستی دەزانێت لەم قۆناغەدا یانەکە دەستبەرداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببێت.

واین ڕوونیی ڕاهێنەری یانەی “دی سی یونایتد”، لە ستونێکی ڕۆژنامەی “تایمز”دا نووسیویەتی، “ئەگەر ئێریک تین هاگ بیەوێت پێکهاتەیەکی سەرکەوتوو بونیاد بنێت، دەبێت دەستبەرداری کریستیانۆ ببێت و ڕێگە بە ڕۆیشتنی بدات، ئەمەش واتای ئەوە نییە کە ڕۆناڵدۆ ناتوانێت یاری بۆ پێکهاتەکەی تین هاگ بکات، بەڵکو دەتوانێت بۆ هەر تیپێک یاری بکات.”

هەروەها نووسیویەتی، “رۆناڵدۆ هه‌میشه‌ گۆڵ تۆمار ده‌كات، به‌ڵام له‌ ڕووانگه‌ی منه‌وه،‌ یونایتد ئاماده‌ نییه‌ کێبڕکێ بۆ ناسناوی پریمەرلیگ بكات و کریستیانۆ بۆ ئەوە هەوڵ دەدات، ئامانجەکان یەکناگرنەوە، دەبێت ئامانجیان دروستكردنی تیپێك بێت كه‌ توانای بردنه‌وه‌ی سێ یان چوار ناسناوی هه‌بێت لە داهاتوودا نەک ئێستا، یونایتد ده‌بێت هێرشبەرێکی گەنج بکڕێت بەشداریی بونیادنانەوە بکات.”

بابەتی پێشتر

تۆمسۆن (200 مەتر)ی کۆمۆنوێڵسی بردەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share