لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە و كاریگەریی شەپۆلی گەرما كەمتردەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، كە بۆ 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن، لە هەولێر و دهۆك 43 پلە، سلێمانی 42، هەڵەبجە 44 و لە گەرمیانیش 47 پلە تۆماردەكرێن.

سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی کەم لە هەندێك ناوچە، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە زیاتر دادەبەزن، بەشێوەیەك لە هەولێر 41 پلە، سلێمانی و دهۆك 40، هەڵەبجە 42 و لە گەرمیانیش 45 پلەی سیلیزی تۆماردەكرێن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و پلەكانی گەرما لە هەندێك لە شارە عێراقییەكان گەیشتنە نزیكەی 53 پلە، لە گەرمیانی هەرێمی كوردستانیش 50 پلە تۆماركرا.

كەشناسیی عێراقیش پێشبینییەكانی چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوكردووەتەوە، ئەویش ئاماژە بە دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەئارادایە.

بابەتی پێشتر

لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و کەسێک برینداربوو

بابەتی دواتر

بۆچی شیعەكان یادی عاشورا دەكەنەوە و سرووتەكانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەك لە قەزای ئاكرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە و تەندروستیی ئاكرێ دەڵێت، “شوێنەواری سێ گولـلەی پێوەیە”.…
Total
0
Share