کەرکوک.. تەقە لە باوک و کوڕێک کرا و باوکەکە کوژرا

ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکوک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە باوک و کوڕێک کرا، بەهۆیەوە باوکەکە کوژرا و کوڕەکەش بەبرینداری لە نەخۆشخانەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک ڕوویداوە، ئەوانەی تەقەیان لەو باوک و کوڕە کردووە کەسانی نەناسراو بوون.

ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی بێ ژمارە تەقەیان لەو کوڕ و باوکە کردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

کوژراوەکە دوکاندارە و کاری فرۆشتنی کەرەستەی کارەبایی دەکات.

دوای ئەوەی تەقەیان لێکراوە باوکەکە بەسەختی برینداربووە و چوار گوللـەی بەرکەوتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، بەڵام کوڕەکەی کە تەمەنی 16 ساڵە بریندارە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

كاریگەریی بەرزی پلەكانی گەرما لەسەر دەرمان چییە؟

بابەتی دواتر

بڕینی گوێی تێدایە.. ئەو پەنابەرە سورییانەی دەیانەوێت بچنە تورکیا ئەشکەنجە دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن”. بافڵ…
Total
0
Share