لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران بڕیاردەدرێت
دابەشكردنی مووچە دەكرێتە كارت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، شێوازی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕدرێت و دەكرێتە كارت، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی بانكە پسپۆرییەكان كاری لەسەر دەكەن، بەڵام ژمارەی مووچەخۆران و بەتایبەت خانەنشینان زۆرن و دەبێت مووچەخۆر خۆی ئامادەبێت پەنجەمۆری لێوەردەگیرێت لەكاتی جێبەجێكردنی سیستمەكە خانەنشینێك لە هەولێر یاخود سلێمانی بێت لە ڕێگەی كارتەوە لەهەر بانكێك بیەوێت مووچەخۆر دەتوانێت مووچەكەی وەربگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ سیستمی دابەشكردنی مووچە بكرێتە كارت كە جۆرێك لە ئاسانكاری بۆ مووچەخۆران تێدایە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌ پێنج گۆڵ تێپه‌ڕاند

بابەتی دواتر

تایوان داوا لە چین دەكات مانۆڕە سەربازییەكانی ڕابگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share