(ڤیدیۆ) پاریس یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌ پێنج گۆڵ تێپه‌ڕاند

یانه‌ی پاریس سان جێرمان یه‌که‌مین یاریی وه‌رزی نوێی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر کلێرمۆن فوت ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمار کرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای له‌ “ستاد گابرێل مۆنتپێد” یه‌که‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی کلێرمۆن فوت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی پاریس به‌ ئه‌نجامی (5-0) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی نۆ، 26، 39، 80، 86 له‌لایه‌ن نێیمار، ئه‌شره‌ف حه‌کیمی، مارکینیۆس، مێسی-یه‌وه (دوو گۆڵ)‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ‌ و به ‌شێوه‌یه‌کی کاتیی هاوشانی یانه‌ی لیۆنی ڕکابه‌ری له ‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

بابەتی دواتر

لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران بڕیاردەدرێت<br>دابەشكردنی مووچە دەكرێتە كارت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share