تایوان داوا لە چین دەكات مانۆڕە سەربازییەكانی ڕابگرێت

سەرۆك وەزیرانی تایوان مانۆڕە سەربازییەكانی چین بە هۆكاری تێكدانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی ناودەبات و داوا لە وڵاتە دەكات ڕایبگرێت.

سۆ تیسنگ چانگ سەرۆك وەزیرانی تایوان ڕایگەیاند، چین “خۆبەزلزانین”ی بەكارهێنا بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی سەربازی بۆ تێكدانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو مانۆڕە سەربازییەی لەلایەن سوپای چین-ەوە بە چەك و تەقەمەنی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجامیدەدات.

سۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان داوایشی لە پەكین كرد نمایشی “بازووە سەربازییەكان”ی نەكات و ئیدارەی “دوژمنانی بیانی”یشی كرد كە دەیانەوێت مەعنەویاتی گەلی تایوانی بڕوخێنن.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی تایوان ڕایگەیاند، فڕۆكە و كەشتی ڕەوانەكردووە بۆ “وەڵامدانەوە بەشێوەیەكی گونجاو”ی ڕاهێنانە سەربازییەكانی چین لە نزیك دوورگەكەیان.

مانۆڕە سەربازییەكان بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی چین بەرامبەر سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایپێ و ڕاستەوخۆ دوای سەردانەكە دەستیانپێكرد.

لای خۆیەوە كۆشكی سپی داوای لە چین كرد مانۆڕەكانی ڕابگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد…
Total
0
Share