لە گەرمیان دوو کەس هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەیەک و دەستگیرکران

شەوی رابردوو دوو گەنج کە برای یەکتربوون هێرشیانکردە سەر دوو کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە گەرمیان و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کەسوکاری نەخۆشێک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە بووە بەشەڕیان لەئەنجامدا دوو گەنج کە برای یەکترن پەلاماری دوو کارمەندی بەشی ئیدارەی نەخۆشخانەکەیان داوە و برینداریان کردوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دوو کارمەندەکە سکاڵای یاساییان تۆمارکرد بەبڕیاری دادوەر پۆلیس هەردوو تۆمەتبارەکەی بەناوەکانی (ه، م، ش) لەدایکبووی ساڵی 2005 و (ه، م، ش) لەدایکبووی ساڵی 1994 دەستگیرکرد و لە ئێستادا بەپێی ماددەی (229) لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

بابەتی دواتر

یۆنان بۆ رزگاربوون لە کۆچی هاوڵاتییانی بۆ وڵاتەکەی هاوکاری میسر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share