“توڕەیی سەر دەریای سوور” لەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت

لەم مانگەدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بۆکسێن بۆ کێشی سەرو قورس لە نێوان ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی ئەنجام دەدرێت.

بە بڕیاری جەمسەرەکان و ڕایەڵەی بۆکسێنی جیهانی، ڕێکەوتی 20ی ئابی 2022 ڕووبەڕووبوونەوەی بۆکسێنی نێوان ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی لە یاریگای شا عەبدولڵا لە سعوودیە لەژێر ناونیشانی “توڕەیی سەر دەریای سوور” ئەنجام دەدرێت.

ڕووبەڕووبوونەوەکە دووەم جارە سازدەکرێت و بە “ڕیماچ” ناودەبرێت، یوسیک پارێزگاری لە پشتێنەکانی (WBA و IBF و WBO و IBO) دەکات، کە لە مانگی ئەیلولی 2021 توانی بە بردنەوە لە خودی جۆشوا بەدەستی بهێنێت.

یوسیک لە مانگی ئەیلولی 2021 بەرامبەر جۆشوا یاری کرد، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆکسێنەرە ئۆکرانییەکە بردنەوەی تۆمار کرد، لە کاتێکدا جۆشوا سەرجەم پشتێنەکانی هەڵگرتبوو و خۆی ئامادە دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر تایسن فیوری هاونیشتمانی.

بابەتی پێشتر

یەكەم كەشتیی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە گەیشتە توركیا

بابەتی دواتر

توركیا جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە بە مەرج ئازاد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share