دیۆکۆڤیچ ڕیکۆردێکی تۆمارکرد بە کەس تۆمارنەکراوە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی-ی سڕبی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا لوتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەرزەویی گرت، ئەو ڕیکۆردەش تاوەکو ئێستا بەهیچ یاریزانێک تۆمارنەکراوە.

لەپێشوودا “نۆلیتۆ” بە ڕیکۆردی شەش جار یەکەمی ڕیزبەندیی تێنسی سەرزەوی، لەگەڵ پیت سامپراس-ی ئەمریکی هاوتا بوو، بەڵام ئەمڕۆ دوایین ڕیزبەندیی وەرز بڵاوکرایەوە و یاریزانە سڕبییەکە مێژووی تۆمارکرد.

ئەفسانەکەی سڕبیا لەم وەرزەدا بۆ دوایین جار بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ماستەرزی پاریس، کە بەهۆیەوە هەزار خاڵ کۆدەکاتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤ-ی ڕوسی تۆمارکرد.

لە ڕیزبەندییەکەدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی کە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی پاریس بەرامبەر میدڤیدێڤ دۆڕاندنی تۆمارکردبوو، توانی پلەی سێیەم مسۆگەربکات.

نوێترین و کۆتا ڕیزبەندیی یاریزانە پیشگەرەکانی تێنسی سەرزەوی بۆ ساڵی 2021:

  1. نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 10940 خاڵ
  2. دانیێل میدڤیدێڤ 7640 خاڵ
  3. ئەلیکساندەر زڤیرێڤ 6540 (+1) خاڵ
  4. ستیفانۆس تسیتسیباس 6540 (-1) خاڵ
  5. ئەندرێ ڕوبلێڤ 4950 (+1) خاڵ
  6. ڕافائێل نادال 4875 (-1) خاڵ
  7. ماتیۆ بیریتینی 4568 خاڵ
  8. کاسپەر ڕۆد 3768 خاڵ
  9. هۆبێرت هۆرکاش 3706 (+1) خاڵ
  10. یانیک سینەر 3395 (+1) خاڵ

ڕیزبەندیی کچان:

  1. ئاشلی پارتی 7582 خاڵ
  2. ئارینا سابالینکا 6130 خاڵ
  3. باربۆرا کریچیکۆڤا 4708 خاڵ
  4. کارۆلینا پلسیکۆڤا 4510 خاڵ
  5. گاربینی مۆگۆرزا 4310 خاڵ
  6. ماریا ساکاری 3760 خاڵ
  7. ئەنەس جابر 3455 خاڵ
  8. ئانیت کۆنتاڤیت 3396 خاڵ
  9. ئیگا شڤوتیک 3286 خاڵ
  10. پاولا بادۆسا 3224 خاڵ
بابەتی پێشتر

(NBA) واریەرز لوتکەی ڕیزبەندیی خۆرئاوای گرتووە و برینەکانی ڕۆکێتسی قوڵتر کرد

بابەتی دواتر

پزیشکێک گەورەترین کێشەی بەرشلۆنە بۆ چاڤی چارەسەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share