ڤێرشتاپن تۆمەتبارە بە تێکدانی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر

چارلز لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری لە پێشبڕکێی بەلجیکا دووچاری کێشەیەکی تەکنیکی بوو، تیمی فێراری پێیان وایە ماکس ڤێرشتاپن هۆکار بووە بۆ دروستبوونی ئەو کێشەیە.

لوکلێری شۆفێری فێراری و ڤێرشتاپنی شۆفێری “ڕێد بووڵ”، بەهۆی سزادانەوە لە پێگەکانی چوارەم و دواترەوە دەستیان بە پێشبڕکێی بەلجیکا کرد، سوودیان لە ڕووداوەکانی هامیڵتۆن لە تیمی مێرسیدس و دۆخی شۆفێرانی دیکە وەرگرت و بە خێرایی بەرەو پێشەنگی ڕۆیشتن.

لە ناکاو بەهۆی بەرکەوتنی پارچەیەک کانزا بە سیستمی “برەیک”ی ئوتۆمبێلەکەی لوکلێر، برەیکەکانی گەرم بوون و شۆفێرەکەی مۆناکۆ بە ناچارییەوە گەڕایەوە بۆ گەراج تاوەکو کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.

لە تۆمارەکاندا دەرکەوتووە، ماکس ڤێرشتاپن کە لە پێش لوکلێرەوە بووە، پارچەیەکی نامۆی لە ئوتۆمبێلەکەی کردووەتەوە و فڕێیداوەتە مەیدانی پێشبڕکێکردن، ئەو پارچەیەش بووەتە هۆی کێشە تەکنیکییەکەی لوکلێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی…
Total
0
Share