زانایەک پارچە گۆشتێک وەک وێنەی نزیکترین ئەستێرە لە خۆرەوە بڵاودەکاتەوە

زانایەکی فیزیایی فەرنسی، وێنەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، نوێترین وێنەی نزیکترین ئەستێرەیە لە خۆرەوە و لەلایەن تەلسکۆپی جەیمس وێبەوە تۆمارکراوە.

ئیتیان کلاین زانای فەرەنسی لە تویتەری خۆی، وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، نوێترین وێنەی تۆمارکراوی جەیمس وێبە و وێنەی ئەستێرەی Proxima Centauriیە، کە نزیکترین ئەستێرەیە لە خۆرەوە.

ئەو زانا فەرەنسییە لە ڕوونکردنەوەی وێنەکەدا دەڵێت، ئەوە ئەستێرەی Proxima Centauriیە کە 4.2 ساڵی تیشکی دوورە لێمانەوە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا، هەندێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر توانیویانە هەست بەوە بکەن کە وێنەکە پارچە گۆشتێکە نەک وێنەی هیچ ئەستێرەیەک و بۆیان نووسیوە کە فێڵ لە بینەرەکانی دەکات.

ئەوەش ئیتیان کلاینی ناچارکرد داوای لێبوورن بکات لە فۆڵۆوەرزەکانی کە زیاترن لە 89 هەزار و 200 کەس، دەڵێت، ئەوەی بڵاومکردووەتەوە تەنها جۆرێکی گۆشتی ئیسپانییە، نەک هیچ ئەستێرەیەک، “دەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوونبکەمەوە کە ئەوە تەنها یارییەک بوو”.

کلاین دەڵێت، “هەندێک کەس نەیانتوانیوە لە نوکتەکەم تێبگەن، من ویستوومە خەڵک والێبکەم پرسیار بکەن و بە خێرایی باوەڕ بە هەموو زانیارییەک نەکەن کە پێیاندەدرێت”.

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا و هەورەبروسكە چ پەیوەندییەكیان بەیەكەوە هەیە؟

بابەتی دواتر

هێڤیدار ئەحمەد: دەمانەوێت پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە و ‏باری حکومەتیش گران نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share