لە بەغداد زیارەتکارێک بە ئێسک و پروسکی باپیریەوە دەستگیرکرا

لە شاری بەغداد زیارەتکارێکی شیعە مەزهەب دەستگیرکرا کە ئێسک و پروسکی روفاتی باپیری هێنابوو لە شارەکە بەخاکی بسپێرێت.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە ناوچەی کازمییەی شاری بەغداد روویداوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گومان لە زیارەتکارێکی ئێـ.ـرانی دەکەن دەستگیری دەکەن، دەستبەسەر کیسەیەکدا دەگرن کە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگیرتووە.

دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ کیسەکە دەردەکەوێت ئێسک و پروسکی مرۆڤی تێدایە.
لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا زیارەتکارەکە دانبەوەدا دەنێت، ئێسک و پروسکەکە هی باپیریەتی، پێش مردنی وەسیەتی کردووە لە کەربەلا بەخاکی بسپێرن، ئەو زیارەتکارەش ویستوویەتی بەو رێگایە وەسیەتەکەی بەجێبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیاندا رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکان دەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، مێروولە لە دروستکردنی شارەکانیان لەژێر زەوی رەچاوی بنەما ئەندازیارییەکانی وەک هەوا گۆڕکێ و نزیککردنەوەی رێگا دەکەن.…
Total
0
Share