لە ڕووداوێكدا ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و شۆفێرەكەی بە تەواوی سووتا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە-دوكان نزیك بە گوندی قەمتەران ڕوویدا.
لە ئاكامی ڕووداوەكەدا ئۆتۆمبێلەكە گڕیگرت و شۆفێرەكەی بەتەواوی سووتا و گیانیلەدەستدا.