بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی بڕیارێكیان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و د. فوئاد حسێن ئامادەبوون و گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی بڕیارێكی هاوبەش درا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، بڕیاردراوە کاربکرێت بۆ یەکھەڵوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامییان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە و زانیاری.. بەنزینی بازرگانیی یەكێك لە وێستگەكانی هەولێر

بابەتی دواتر

قازانجی ساڵانەی كۆمپانیای تۆیۆتا كەمدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share