دەربارەی یەكخستنی پێشمەرگە ئەمریكا دواهۆشداری بە هەرێم دەدات

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مریكییه‌كان ڕاشكاوانە پێیانوتوون ئەگەر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ هێزەكانی پێشمه‌رگه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان ڕادەگرن.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە ئەمریكاوە ڕایگەیاند، سەردانەكەیان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان پێویست و گرنگ بوو، پەیامی هەرێمی كوردستان كه‌ خۆی له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشدا دەبینێتەوە گەیاندووەتە بەرپرسانی واشنتن.

وەزیری پێشمەرگە كە چەند ڕۆژێكە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە وتیشی، “ئه‌مریكییه‌كان به‌ ڕاشكاوانه‌ پێیانوتین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانمان ڕاده‌گرین”.

ڕوونیشیكردەوە، تائێستا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزەكانی پێشمه‌رگه‌ و چاكسازی هه‌نگاوی باش نراوە، ئەمریكییەكانیش خۆشحاڵبوون بەو هەنگاوانە، پشتیوانیشیان دەربڕی بۆ ئەوەی هەنگاوی باشتر و فراونتری بەدوادابێت.

بابەتی پێشتر

وەرگەڕان و سووتانی ئۆتۆمبێلێك قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا و توركیا جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share