پوتین و ئەردۆغان لە سوچی دۆخی سوریا و ئۆكرانیا تاوتوێدەكەن

سەرۆكی ڕوسیا لە سوچی لەگەڵ سەرۆكی توركیا كۆبووەوە و تیایدا تاوتوێی بارودۆخی سوریا، ئۆكرانیا و پرسە نێودەوڵەتییەكان دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە شاری سوچیی کەنار دەریای وڵاتەكەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.

بەر لە كۆبوونەوە دوو قۆڵییەكە ئەردۆغان ڕایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ لەبارەی پێشهاتەكانی سوریا “ئارامی بۆ ناوچەكە دەهێنێت”.

وتیشی، “پێموایە مامەڵەکردنمان لەگەڵ پێشهاتەکانی سوریا، ئاسوودەیی بۆ ناوچەکەش دەهێنێت”.

بەگوێرەی دەستەی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەردۆغان پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا لەگەڵ پوتین تاوتوێدەکات.

لای خۆیەوە پوتین لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سوریا دەکات و ئەنجامی کۆبوونەوەکەش شەپۆلێک گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا دروستدەکات.

هەروەك ستایشی ئەردۆغانی کرد کە ڕۆڵی هەبووە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ لابردنی ڕێگری لە هەناردەی دانەوێڵە، كە گەیاندنی خۆراک و پێوەکانی ڕوسیاش لەخۆدەگرێت.

لە 22ی تەمموزی ڕابردوو ڕوسیا و ئۆكرانیا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و توركیا ڕێککەوتنێکیان واژووكرد بۆ کردنەوەی سێ بەندەری ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئەو وڵاتە كە چەندین مانگ بوو بەهۆی شەڕی لەگەڵ ڕوسیادا ڕاگیرابوو.

پوتین بە ئاماژەدان بەوەی ڕوسیا چەندین پڕۆژەی ستراتیژی هەیە کە پێکەوە لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدرێن، وتی، مۆسکۆ هیواخوازە قەبارەی بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیا بەرزبکاتەوە.

هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاداشتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كان واژووبكرێت.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

وەرگەڕان و سووتانی ئۆتۆمبێلێك قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share