دۆناڵد ترەمپ پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە

دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی و بێدەنگبوونی بۆ ماوەی شەش هەفتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەیکرد و ڕایگەیاند، ئەو پارتی نوێ دروست ناکات، وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا.

ئەمڕۆ 1ی ئازار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، “من لە پارتی کۆمارییەکان جیانابمەوە، ئێمە پارتێکی بەهێزمان هەیە و بە یەکگرتووی زیاتر دەگەڕێنەوە”.

دۆناڵد ترەمپ بە ڕاستەوخۆ بڕیاری خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕانەگەیاند، بەڵام وتی “بە بەهێزی دەگەڕێینەوە”.

دۆناڵد ترەمپ لەشوێنێکدا نا ڕاستەوخۆ ئاشکرایکرد کە دەگەڕێتەوە کێبڕکێکان و ڕایگەیاند، “ئێستا ئێوە بیرم ناکەن؟، ئێمە گەشتێکی دورمان بەیەکەوە بڕی، ئەم گەشتە کۆتایی نەهاتووە و ڕەنگە بۆ جاری سێیەم لە دیموکراتەکان ببەمەوە”.

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە توندی هێرشیکردەسەر کابینەکەی بایدن و ڕایگەیاند، “بایدن دژە هەموو شتێکە، ئەم ماوەیەی کابینەکەی بایدن کارەساتبارترین دۆخە کە ئەمریکا بەخۆیەوە دەیبینێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەهۆی پەسەندکردنی پاکێجی پاڵپشتیی ئەمریکا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نەتەنیاهو: ئێران هێرشی سەر کەشتییەکەی ئەنجامداوە و لەهەموو لایەکەوە لێیاندەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share