كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2-4) پلە نزم دەبێنەوە و کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمەی ڕووی لە ناوچەکە کردبوو لاواز دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكان بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبنەوە و دەگەنە ئاستی ئاسایی خۆیان.
كەشناسیی هەرێم ڕوونیكردەوە، لە سەنتەری شارى ھەولێر پلەكانی گەرما 41 یان 42 پلەی سیلیزی، سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلە، دھۆک 40 یان 41 پلە، ھەڵەبجە 42 یان 43 پلە و کەرکوک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
دەربارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پێشتر كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، كاریگەریەكەی زیاددەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا.
سبەینێ شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێكی سووك بە درێژایی كاتەكان و كاریگەرییەكەی زیاتر لە سنووری پارێزگای كەركوك و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.