سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت، “بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێك مووچەكەی 650 هەزار دینار بێت و 30 ساڵ خزمەتی هەبێت و بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت بەم جۆرە مووچەی خانەنشینیەكەی بۆ دیاریدەكرێت:
1- تێكڕای مووچەی (بنەڕەتی) بۆ سێ ساڵ دیاریدەكرێت، ئەگەر بەم جۆرە دیاریدەكرێت:
أ- مووچەی بنەڕەتی ساڵی یەكەم * 12
250.000*12 = 3.000.000
ب- مووچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم * 12
275.000*12 = 3.300.000
ج- مووچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم * 12
285.000 *12 = 3.420.000
2- كۆی ئەنجامی أ +ب+ج دابەشی 36 دەكرێت
(3.000.000+3.300.000+ 3.420.000) / 36= 270.000 دینار
3- ئەنجامی ژمارە (2) * ساڵانی خزمەت * 2.5 دابەشی 100= مووچەی خانەنشینی
270.000*30*2.5 / 100 = 202.500 دینار
4- غلاو المعیشی
مووچەی خانەنشینی*ساڵانی خزمەت دابەشی 100
202.500*30\100 = 60.750 دینار
5- هەژماركردنی بڕوانامە (دبلۆم 5% ، بكالۆریۆس 10%، ماستەر 15% ، دكتۆرا 20%)
مووچەی خانەنشینی*دەرماڵەی بڕوانامە
202.500* 5%= 10.125 دینار
تێبینی : ئەگەر مووچەی خانەنشینی كەلە خاڵی (3) دەرچووە زیاتر بو لە كۆتا مووچەی بنەڕەتی ئەوا كۆتا مووچەی بنەڕەتی حساب دەكرێت لێكدانی 1٪ دەكرێ لێكدانی ساڵانی خزمەت.
كۆتا مووچەی بنەڕەتی*1%*30= مووچەی خانەنشینی
6- ئەگەر مووچەی خانەنشینی كەمتر دەرچوو لە بنەڕەتی ئەوا مووچەی خانەنشینی+غلاو المعیشی+دەرماڵەی بڕوانامە = كۆتا مووچەی خانەنشینی
202.500+60.750+10.125= 273.375 دینار
7- بەڵام بەپێی یاسای ژمارە 26ی ساڵی 2019 كە هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 9 ی ساڵی 2014بو بۆ باشكردنی بژێویی نابێت مووچەی خانەنشینی لە 500 هەزار دینار كەمتر بێت.