سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەڵێت، چین ناتوانێت ڕێگری لە سەردانی سەرانی جیهات بۆ تایوان بكات.
نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تایوان-ەوە ڕایگەیاند، چین ناتوانێت ڕێگری لە سەردانی سەرانی جیهان بۆ تایوان بكات.
لەو چێوەیەدا وەزیرانی دەرەوەی كۆمەڵەی حەوت وڵاتەكە ڕایانگەیاند، “هیچ بیانوویەك” نییە بۆ ئەوەی چین سەردانەكەی پیلۆسی بكاتە هۆكاری ئەنجامدانی نمایشی سەربازی.
وەزیرانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ژاپۆن، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، كەنەدا و شانشینی یەكگرتوو لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن، سروشتییە نوێنەرانی وڵاتانمان سەردانی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەن. وەڵامدانەوە پەرەسەند ئامێزەكەی چین دەشێت ببێتە هۆی زیادبوونی ناكۆكییەكان و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە.
پیلۆسی لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا پاش سەردانە دوو ڕۆژەكەی، تایوان-ی جێهێشت، ئەو سەردانەی بووە هۆی زیادبوونی ناكۆكییەكان لەگەڵ چین.
بەر لە گەڕانەوەشی، پیلۆسی لە تایپێ لەگەڵ تسای ئینگ ون سەرۆكی تایوان كۆبووەوە و و ئەمەی دواییان سوپاسی پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ وڵاتەكەی كرد و وتی، پیلۆسی بە ئاستێكی زۆر سەرچاوەی سروش بووە بۆ وڵاتەكەیان.
هەروەك مەدالیایەكی ڕێزلێنانی وڵاتەكەی پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كرد.