زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی بەدەستهێنا

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی، پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێنا.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی بڵاوکراوەی (وێبۆمەتریک) بۆ ڕیزبەندیکردنی ئاستی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراقیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و پڕۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆكە دەڵێت، بەدەستهێنانی ئەو ئاستە بەرزە لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەرهەمی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانە.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەدەستهێنانی ئەو دوو پلەیەی گەڕاندەوە بۆ “هەوڵ و ماندووبوون و توێژینەوە ئاست بەرزەکانی مامۆستاكانی زانكۆی سلێمانی” و لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە مامۆستایان دەکات زیاتر لە هەوڵی پێگەیاندنی خوێندکاران و پێشخستنی زانکۆدا بن و وتی، “دەبێت زانکۆ وەک ناوەندێکی گرنگی ئەکادیمی، لە ڕێگەی زانست و توێژینەوەکانییەوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسیی: شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەراستی هەفتەدا ناوچەکە دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند و دەڵێت، “شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەراستی هەفتەدا ناوچەکە دەگرێتەوە”.…
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە. لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share