هەریەکە لە ماکدۆناڵد، کۆکا کۆلا، پێپسی و ستاربەکس کارەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت

لۆگۆی ئەو چوار کۆمپانیا جیهانییە

چوار کۆمپانیای بواری خواردن و خوادنەوە جیهانییەکان ماکدۆناڵد، کۆکا کۆلا، پێپسی و ستاربەکس شەوی ڕابردوو کارەکانیان لە ڕوسیا هەڵپەسارد، ئەوەش لەچێوەی ئەو فشارانەی خراونەتە سەر ئەو وڵاتە لەدوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.

گەورە کۆمپانیای بواری خواردنە خێراکان “ماکدۆناڵد” ڕایگەیاند، “ناتوانین ئەو نەهامەتییە مرۆییانە پشتگوێبخەین کە بەبێ هۆ لە ئۆکرانیا دروستکراون” بەوهۆیەشەوە کۆمپانیاکە سەرجەم کارەکانی لە لقەکانی ڕوسیا هەڵپەسارد کە سەرجەمیان 850 لقن و 62 هەزار کەس کاریان تێدادەکەن.

هەروەها ستاربەکس، کۆکا کۆلا و پێپسی کۆلا، بڕیاری ڕاگرتن یان مەرجدارکردنی کارەکانیان دا لە ڕوسیا.

کۆمپانیای پێپسی کۆلا ڕایگەیاند، فرۆشتنی بەرهەمە سەرەکییەکانی لە ڕوسیا ڕادەگرێت لەگەڵ هەردوو بەرهەمی سێڤن ئەپ و میراندا، بەڵام فرۆشتنی شیر و خۆراکی منداڵان بەردەوامدەبێت.

کۆمپانیای ستاربەکسیش دەڵێت، لە ڕوسیا 130 قاوەخانەی سەرەکییان هەیە و کاری سەرجەم ئەو قاوەخانانە لەو وڵاتە ڕادەگرن.

لەلایەکی دیکەوە تیمێکی زانکۆی یێل لە ڕوسیا کە ڕیزبەندیی کۆمپانیا گەورەکانی ئەو وڵاتە دەکەن و چاودێرییان دەکە ڕایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیاوە نزیکەی 290 کۆمپانیای گەورە لەبوارە جیاوازەکاندا لەو وڵاتە کشاونەتەوە.

پێشتریش بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم و کاری هونەری کارەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت لەوانەش، هەریەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کان، ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپی، ‏کۆمپانیاكانی نێتفلیکس، واڵت دیزنی، سۆنی و وارنەر ، کە دامەزراوەی ‏گەورەی بەرهەمێهێنای فیلمن، پڕۆژە سینەماییەکانیان و نماییشی فیلمە ‏نوێیەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت.‏

بابەتی پێشتر

شه‌وى ڕابردوو داعش سێ هێرشی له‌ سنووری كه‌ركوك و دیاله‌ ئه‌نجامدا

بابەتی دواتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئەگەری مەترسی لە چێرنۆبڵ نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share