نهێنیی پەیوەندییە ئەستەمەكە.. سەدام لە 2022دا پەیوەندی بە ترەمپ-ەوە دەكات؟!

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە گوایە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سەدام حسێن-ە، لەڕێیەوە ئەو دەنگۆیە زیندووكرایەوە كە زۆرێك لە سەرانی جیهان كە كوژراون وەك هیتلەر و جۆن كەنەدی زیندوون.

لە ڤیدیۆكەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەردەكەوێت كە بە تەلەفۆن قسەدەكات، دواتر دەنگێكی هاوشێوەی دەنگی سەدام حسێن دەبیسترێت و دەڵێت، “پەیامەكەم بۆ خەڵكی بەشەرەفی عێراقە، من ئەگەڕێمەوە بۆ عێراق بۆ لێپێچینەوە دەكەم لەوانەی زوڵمیان لە ئێمە و عێراقییەكان كرد”.

بەڵام ئەم ڤیدیۆیە لێكدراو و دەستكاریكراوە، دەقە بنەڕەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئابی ساڵی 2018.

ڤیدیۆكە لەژێر ناوی “سەدام حسێن زیندووە، پەیوەندییەكی نێوان سەدام حسێن و ترەمپ لە 2022دا” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە.

بەڵام لە بنەڕەتدا ڤیدیۆكە پەیوەندییەكی نێوان ترەمپ و ئینریكی بینیا نییتۆ-ی هاوتا مەكسیكییەكەیەتی لەوكاتەدا، ئامادەكارانی بە ئەنقەست دەنگی سەرۆكی مەكسیك-یان لە ڤیدیۆ بنەڕەتەكەدا لابردووە و بە دەنگێكی هاوشێوەی دەنگی سەدام حسێن-یان گۆڕیوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتەی هاوشێوە هەن كە تیایاندا كەسانێك لاسایی دەنگی سەدام حسێن دەكەنەوە، لە هەندێكیاندا دەنگەكان زۆر هاوشێوەن.

https://www.youtube.com/watch?v=aERrovxYz98

بابەتی پێشتر

سەدر بۆ چێوە: گەرەنتیی ڕاستەقینەمان پێنەدەن دانوستاندنتان لەگەڵدا ناكەین

بابەتی دواتر

سەدر داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌…
Total
0
Share