باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات ڕێككەوتنی شەنگال جێبەجێبكەن و دەشڵێت، “داوادەكەین لەگەڵ ڕێككەوتنی شەنگال و یاسای ڕزگاربووانی ئێزدیییەكان-یش جێبەجێبكرێن”.
ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین یاسای ڕزگاربووانی ئێزدییەكان لە دەستی داعش بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕاشیگەیاند، “پابەندی خۆمان دووپاتدەكەینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە داعش هەرگیز جارێكی دیكە دووبارە نابێتەوە، بۆیە ئەركی هەموو لایەكمانە كار بۆ جێبەجێكردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی بكەین”.