سلێمانی.. زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دیاریكرا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایكرد، زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دیاریكراوە و دەڵێت، دوای هەڵمەتەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی. ن. ك بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركردنی زەوی و موڵكی گشتی، دیاردەكە بەرەو نەمان دەڕوات.

لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی زەوی بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دیاریكراوە و هەشت هەزار یەكە لە پارێزگای سلێمانی دروستدەكرێن، لەو ژمارەیە دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەناو شاری سلێمانی دەبن و لە تانجەرۆ و تاسڵوجە زەوییان بۆ دیاریكراوە.

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی جەختیكردەوە لەوەی سەرگەرمی تەواوكردنی رێكارەكانن و نەخشەدانان بۆ پڕۆژەكە تەواوبووە و لە ماوەی داهاتوودا رایدەگەیەنن و وتی، “زۆربەی زەوییەكان موڵكی هاوڵاتییانن و كوژاندنەوەیان و كردنیان بە موڵكی شارەوانی و تەواوكردنی رێكارەكان كات دەخایەنێت”.

لەبارەی دیاردەی زەوتكردنی زەوی و موڵكی گشتییەوە، لەیلا عومەر ئاشكرایكرد، داگیركردنی زەوی لە لایەن بەرپرسان و كەسانی سەربازی و ئەمنییەوە، تا رادەی نەمان كەمبووەتەوە و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەو هەڵمەتەی لە ماوەی رابردوودا بە فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرپاكرا بۆ دەستگیركردنی ئەو بەرپرس و كەسانەی دەستیان لە داگیركردنی زەوی و موڵكی گشتیدا هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
Total
0
Share