بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ كرایە پشوو

پارێزگاری واست ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ كرایە پشوو جگەلە ناوەندەكانی خوێندن و تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 6ی ئامادەیی لەكاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

محەمەد جەمیل میاحی پارێزگاری واست ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكە پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگاری واست ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 6ی ئامادەییان هەیە و تاقیكردنەوەكانیان لە كاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خه‌زعه‌لی: هەر چەكدارێكی من هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دابێت دەستی لێناپارێزم

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر چه‌كدارێكى گروپه‌كه‌ى ده‌ستى له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنى كازمى هه‌بووبێت ده‌ستى لێناپارێزێت. ده‌شڵێت،…
Total
0
Share