چۆن پارێزگاری لە نینۆکەکانت دەکەیت و بە بەهێزی دەیانهێڵیتەوە؟

چاودێریکردن و پارێزگاریکردن لە نینۆکەکان هاوشێوەی پارێزگاریکردن لە پێستی ڕووخسار گرنگە، لەوڕێگەیەوە تەندروستیی نینۆکەکان و پاراستنیان لە هەوکردن بەدیدەهێنیت، بۆیە پێویستە هەفتانە هەنگاوەکانی گرنگیپێدانی نینۆک جێبەجێ بکەیت.

ڕێگاکانی چاودێریکردن و پاراستنی نینۆک:

یەکەم: بڕینی نینۆکەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو، بڕینی نینۆک ماوە ماوە و ڕێکخستنیان بەشێوەیەکی دروست.

دووەم: بەکارهێنانی ڤیتامین و سیرەمەکانی تایبەت بە نینۆک، بەکارهێنانی ئەو زەیت و ڤیتامینانەی دەتوانن نینۆک بە تەندروستی بەهێزی بهێڵنەوە دەبێت بەشێوەی ڕۆژانە جێبەجێبکرێت.

سێیەم: نینۆکەکانت بە پاکی و وشکی بهێڵەوە، هەوڵبدە نینۆکەکانت بەبەردەوامی وشک و پاکبن، شێداری نینۆک دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و دروستبوونی کەڕوو لەسەری.

چوارەم: سیستمی خۆراکیی تەندروست و دەوڵەمەن بە پرۆتینەکان ڕێگایەکی زانستی و تەندروستە بۆ بەهێزکردنی نینۆکەکان.

پێنجەم: دوورکەوەرەوە لەوەی نینۆکەکانت بکەیتە دەمتەوە، دەمی هەرکەسێک ژمارەیەکی زۆر بەکتریای تیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا نینۆک دەکەیت بەدەمتا دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریاکانی ناودەم لەسەری و هەوکردنی نینۆکەکان و لاوازبوونیان.

بابەتی پێشتر

سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات پەرلەمان چۆڵبكەن

بابەتی دواتر

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share