تیكتۆك بە 370 ملیۆن دۆلار سزادەدرێت

یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی 370 ملیۆن دۆلار سزای بەسەر تیکتۆکدا سەپاندووە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی پاراستنی نهێنی لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.

کۆمسیاری پاراستنی زانیارییەکانی ئێرلەندا کە دەزگای سەرەکیی رێکخستنی یەکێتیی ئەوروپایە ئەوەی خستەڕوو، تیکتۆک کە لە رابردوودا بە خێرایی لەنێو منداڵاندا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، چەند ساڵێک ژمارەیەک لە یاساکانی پاراستنی نهێنیی یەکێتیی ئەوروپای پێشێل کردووە.

لەبارەیەوە کۆمپانیای تیک تۆک رایگەیاندووە، لەگەڵ بڕیارەکەدا نییە، بەتایبەتی لەگەڵ قەبارەی غەرامەکردنەکەدا، چونکە زۆربەی رەخنەکان پەیوەندییان بە کۆمپانیاکەیانەوە نەماوە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.

ئەو کۆمسیارەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرپێچیەکانی تیکتۆک بریتی بووە لە دانانی هەژمارێك بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ بەبێ ئەوەی دایک و باوکیان ئاگاداربن، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا سێ مانگی مۆڵەتی بە تیکتۆک دا بۆ ئەوەی هەموو یاساکانی هەمواربکاتەوە کە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

دوو فڕۆکەی هاوکاریی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ دەگەنە لیبیا

بابەتی دواتر

بابەتی ئابوریی قۆناغەکانی 10 تا 12 گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share