وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی دەركرد بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن.
لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا كە واژووی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە و ئەمڕۆ سێشەممە دەرچوێندراوە، بڕیاردرا ئەو فەرمانبەرانەی کە لە کاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتریان بەدەستهێناوە، بڕوانامەكانیان بۆ هەژمارناكرێت.
لە نووسراوی بڕیارەکەدا هاتووە، “بڕیاردرا ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن بۆیان هەموارناکرێت”.
بەپێی دەقی بڕیارەكە، ”ئەو بڕوانامانەی لە لایەن فەرمانبەرانەوە له کاتی وەزیفەدا بەدەستهێنراون، لە کاتی کرانەوەی پلەبەرزکردنەوەدا بۆیان هەمواردەكرێتەوە” و ئەو كاتە بڕوانامەی بەرزتر بۆ ئەو فەرمانبەرەی بەدەستیهێناوە هەژماردەكرێت.