ئەلیكترۆنییە.. یەكەم هێرش كرایەسەر تایوان

سایتی نوسینگەی سەرۆكایەتیی تایوان ڕووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووەوە، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە وتی، “سایتی نوسینگەی سەرۆكایەتیی تایوان ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی بووەتەوە” بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتر بدات.

پێشتر ئاوەكانی نزیك تایوان جموجوڵی سەربازیی ئەمریكی و چینی بەخۆیەوە بینی هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەردانی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان كە بڕیارە لە كاتێكی درەنگی ئەمڕۆدا ئەنجامبدرێت.

بەپێی فایننشاڵ تایمز پیلۆسی لە پلانیدایە سبەی لە تایپێ چاوی بە سەرۆكی تایوان بكەوێت.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هوا چۆن یینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریكی بەرپرسیارێتی و باجی دەستوەردان لە بەرژەوەندییە ئەمنی و سەروەرییەكانی چین دەدات.

وتیشی، “هەڵوێستی چین بەرامبەر سەردانەكەی پیلۆسی ڕوونە، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەكان دەگرینەبەر بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانمان”.

بابەتی پێشتر

حكومەت بڕیارێكی لە زیانی فەرمانبەران دەركرد

بابەتی دواتر

یەكێتی بۆ یادی داگیركردنی شەنگال: ئێزدییەكان لە بەکارهێنان وەک کارتی سیاسی ‏ڕزگاربکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share