پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل سێ برینداری لێكەوتەوە

لەسەر رێگای کەلار-رزگاری بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ ئۆتۆمبێلی لە جۆری تۆیۆتا پیكاب، سێنترا و ئاڵتیما پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون كە یەکێکیان منداڵە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە كران.

دەشڵێت، دوو لە ئۆتۆمبێلەكان لە ناحیەی رزگاری-یەوە بە ئاراستەی كەلار رۆیشتوون، لە یوتێرنی رێگای كەلار-رزگاری لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سێیەمدا پێكیانداداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 4ی تشرینی…
Total
0
Share