پیاوێك خۆی كردووە بە ژن و فێڵ لە خەڵكی دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە هەولێر پیاوێك خۆی كردووە بە ژن و فێڵ لە خەڵكی دەكات تاوەكو پارەی بۆ كۆبكرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، ماوەی دوو ڕۆژە لەڕێی چەند میدیایەك و سۆشیاڵمیدیایەكەوە بانگەشە بۆ فڕێدانی ژنێك دەكرێت كە گوایە براكانی فڕێیانداوە، ئێمەش وەكو ئەركی خۆمان بەدواداچوونمان كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە ژنێك لە گەڕەكی تەیراوە لە هەولێر لەسەر شەقامەكان دەمێنێتەوە، بێ دواكەوتن لیژنەیەكمان ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون دەركەوت ئەو كەسە ژن نییە و پیاوە خۆی كردووە بە ژن و فێڵی لە میدیاكاران و هاوڵاتییان كردووەو ویستوویەتی لەڕێی ڕاكێشانی هەست و سۆزی هاوڵاتییانەوە پارە كۆبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

توركیا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردەوە

بابەتی دواتر

وەڵامێک لە بایرنەوە بۆ لیڤاندۆڤسکی و بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share