لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بە ئامانجی پێشوازیکردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان بڕیاردرا نەخۆشخانەی (شەهید دكتۆر هێمن) ناسراو بە جمهورییەكە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە بۆ هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە.

وتیشی، لە كاتژمێر 8ی بەیانیی سبەینێ (6/15)وە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەكە بكەن.

لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەیەكی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لە نێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، وەك ئەوەی وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

لە زاری پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنماییەكانی خۆپارێزی دیاریكردووە، كە بریتین لە:
1- بەکارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن
2- شووشتنەوەی سەوزە و میوە بەباشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
3- بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاکوخاوێنی
4- دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی
5- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و…
Total
0
Share