وەڵامێک لە بایرنەوە بۆ لیڤاندۆڤسکی و بەرشلۆنە

حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن میونشن بە توندی وەڵامی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەداتەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی لیڤاندۆڤسکی دەربارەی یانەی بایرن میونشن، حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە باڤارییەکە بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ناتوانم لەم بابەتە تێبگەم، باوکم فێری کردم کاتێک دەڕۆم دەرگا بە دواوەی جەستەم بەڕووی خۆمدا دانەخەم، بەڵام ئەو وا دیارە بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێت.”

لێدوانەکانی لیڤاندۆڤسکی لە بارەی بایرنەوە بخوێنەرەوە

هەروەها ڕەخنەی توند لە سیاسەتی خوان لاپۆرتا و سەرۆکی بەرشلۆنە دەگرێت و دەڵێت، “بێگومان کە چاومان بە لاپۆرتا کەوت لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵدا دەکەین.”

ساڵحەمیدزیچ دووپاتی دەکاتەوە، وتەکانی لیڤاندۆڤسکی دوورن لە ڕاستییەوە و زۆرینەی ئەندامانی بایرن میونشن سەرسامبوون بە هەڵوێستەکانی، بە تایبەت دوای ئەوەی لە بایرن مێژوویەکی تۆمار کرد و چەندین ناسناوی چنییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
زیاتر ببینە

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات. لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا…
Total
0
Share