یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە و نیگەرانیی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق خستووەتەڕوو.
لە پەیامەکەیدا یەکێتیی ئەوروپا داوا لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و دوورکەونەوە لە توندوتیژی، هەروەها کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆی دەستوورییەوە چارەسەربکەن.
باسی لەوەشکردووە، مافی خۆپیشاندان پێداویستییەکی دیموکراتییە، پێویستە ڕێزیش لە دامودەزگاکانی حکومەت بگیرێت.