سبەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدەدرێت

بڕیارە سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق ئەنجامبدرێت.

بەپێی خشتەی بڕیاردراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكە دەكات، ناوەندەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەكرێنەوە و پرۆسەی دەنگدان تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی سبەینێدا هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
Total
0
Share