سەرۆكی هەرێم داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات دان بەخۆیاندا بگرن، بانگێشتیشیان دەكات لە هەولێر ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، به نيگه‌رانييه‌كى قوڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه”.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، له‌كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌روماڵى هاوڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه. گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز بكه‌ن.
لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.