بۆنێکی عێراقی دروستدەکرێتەوە تەمەنی زیاتر لە سێ هەزار ساڵە

یەکەم شارەزای بواری دروستکردنی بۆن لە عێراق کە ژنێک بووە بەناوی تاپوتی، یەکەم بۆنی بەرلە سێ هەزار و 200 ساڵ دروستکردووە، چۆنێتیی دروستکردنی ئەو بۆنە لەسەر تابلۆیەکی قوڕین هەڵگیراوە، گروپێکی شارەزای ئەو بوارە سەرکەوتووبوون لە دووبارە دروستکردنەوەیدا.

ژمارەیەک لە زانایان و شارەزایانی بواری بۆن بە هاوکاری لەگەڵ ئەکادیمیای بۆنە تورکییەکان و کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی بۆن لە تورکیا توانیویانە بەدواداچوون بۆ کڵێشەی دروستکردنی بۆنە عێراقییەکە بکەن کە تاپوتی دایڕشتووە و بۆنەکەی لەسەر دروستکردووە.

ئەو گروپە توانیویانە لە بەشێکی کڵێشە کۆنەکەی تاپوتی تێبگەن بەگونجاندنی لەگەڵ شیکردنەوە زانستییەکان، بەڵام هێشتا هەنگاوەکان سەرەتایین.

لەسەر ئەو تابلۆ قوڕینەی کە کڵێشەی دروستکردنی بۆنەکە هەڵکۆڵراوە بە نوسینی بزماری، ناوی تاپوتیش هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بابلی، لە تابلۆکەدا تاپوتی وەک یەکەم کیمیازانی بواری دروستکردنی بۆن ناسێنراوە.

گروپەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، بە لێکۆڵینەوە لە تابلۆکەی تاپوتی گەیشتوونەتە وەڵامی ئەوەی چۆن بۆنی دروستکردووە، هەروەها کردەی دڵۆپاندنی چۆن کردووە، هەموو ئەو وردەکارییانەش لەسەر تابلۆکە تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

دەوترێت زیاتر لە 200 دەفتەری بردووە.. هاوشێوەیەكی سلێمان هەڵشۆیی لە حاجیاوا هەڵات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە عێراقییەكان: وەرنە هەولێر گفتوگۆ بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share