لە هەڵەبجە هەڵمەتی بەخشینی نەمام بەڕێوەدەچێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەڵەبجە هەڵمەتی بەخشینی ئەوە نەمامانەی راگەیاند کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراقەوە دابینکرا.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگای هەڵەبجه و رێکخراوە ژینگەییەکان و خەمخۆران و دۆستانی ژینگە دەکەینەوە، ئەو نەمامانەی بە هەوڵی چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەزارەتی ژینگەی عێراقەوە دابینکرا بۆ پارێزگاکەمان دەبەخشین.

ئاشکراشیکرد، بەخشینی نەمامەکان لەپێناو زیاترکردنی رێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاتری ژینگەی شارەکەمان دەبێت، بۆیە هەر کەس و لایەنێکی ئاماژەپێدراو خوازیاری وەرگرتنی نەمامە، لەرێگای داواکاری نامەوە دەتوانێت نەمامی پێببەخشرێت و بۆیدابینبکرێ، بەمەرجی پابەندبوونیان بە خزمەتکردنیان و ئاودانی بەردەوامیان.

ئەو لایەنانەی خوازیاری وەرگرتنی نەمامن دەتوانن سەردانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بکەن، یان پەیوەندی بکەن بە پەیجی فەرمی فەرمانگەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، یان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی
07501132426 یان 07511741949 بکەن.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی کارەکانی پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ مووچەخۆران.. دەرگای بانك تا 1ی شەو كراوە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share