نزیكەی 100 پەرلەمانتاری فەرەنسی سیاسەتی ئەردۆغان بەرامبەر كورد ئیدانەدەكەن

نزیكەی 100 پەرلەمانتاری فەرەنسی ئیدانەی سیاسەتی جەنگ كە ئەردۆغان بەرامبەر كورد لە باكووری سوریا پەیڕەوی دەكات ئیدانە دەكەن.

واژووكارانی وتارێك كە دوێنێ شەممە لەسەر سایتی ڕۆژنامەی (لۆ جۆرناڵ دۆ دیمانش)ی فەرەنسی بڵاوبووەوە دەڵێن، لە چێوەی بارگرژییە جیهانییەكاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پلاندادەنێت بۆ هێرشێكی خوێناوی بۆسەر كورد لە باكووری سوریا.

پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لە شیوعییەكان، پارتی (لا فرانس ئەنسۆمیز) چەپی ڕادیكاڵی، سۆسیالیستەكان، پارتی ژینگە، كۆمارییەكان (ڕاستڕەو) و پارتەكە ئیمانوێل ماكرۆن پێیانوایە سەرۆكی توركیا پێگە میحوەرییەكەی خۆی لە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی لە قەیرانی ئۆكرانیادا بەكاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ناتۆ بەمەبەستی چڕكردنەوەی هێرشەكانی لە باكووری سوریا.

ئاماژەیان بەوەشداوە پێویستە لەسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا پشت لەو پرسە نەكەن، داواش لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا دەكەن زامنی پاراستنی چالاكوان و كۆمەڵە كوردییەكانی سەر خاكی ئەوروپا بكەن.

هەروەك داوا لە فەرەنسا دەكەن هانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بدات بۆ سەپاندنی ناوچەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان، دانانی كورد لەژێر سایەی پاراستنی نێودەوڵەتی، داواشیانكرد ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سوود لە دانپیادانانی نێودەوڵەتی وەربگرێت.

پێشتر ئەردۆغان و بەرپرسانی توركیا چەندین جار هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازییان بۆسەر شەڕڤانانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دووپاتكردووەتەوە بە بیانووی دروستكردنی ناوچەی ئارام، ئەمەش پاش ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ساڵی 2019دا ئەنجامیدا و چەندین ناوچەی خستەژێر كۆنتڕۆڵی سەربازانی وڵاتەكەی و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە خۆیەوە.

بابەتی پێشتر

لە كەلار كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر دوكاندارێك

بابەتی دواتر

ساتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە چینییەکە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share