ڕوسیا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هەشت وڵات ڕاگەیاند

دەستەی فڕۆكەوانیی شارستانیی ڕوسیا “ڕوس ئاڤیاسیا” دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ 8 وڵات ڕاگەیاند، كە پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ڕاگرتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە، ئەمڕۆ هەینی ڕوسیا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هەریەك لە (ئازەربایجان، ئەرمینیا، كازاخستان، كیرغیزستان، تاجیسكتان، توركمانستان، ئۆزباكستان و ئێران) دەستپێكردووەتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ساڵی 2019دا ڕوسیا هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتان گەشتە ئاسمانییەكانی دەرەوەی ڕاگرت، بەڵام ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا ئەو ڕێكارانە هەڵبگرێت، ئەوەش بەهۆی كاریگەریی فشارەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ڕوسیا، كە بەهۆی هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ ئۆكرانیادا، بەسەر ڕوسیادا سەپاندوویانن.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر زەوتبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share