سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەکی گرنگ جێبەجێدەکەین

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێکی زۆری پرۆژەکانی سلێمانی دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە و چەندین پڕۆژە بەتایبەت دروستکردنی دوو ئەندەر پاسی دیکە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو پرۆژانەی لە سلێمانی دەستپێکراون، بەشێکیان لەتەواو بووندان بەتایبەت ئەندەرپاسی باخی بەختیاری کە زۆر لە تەواو بوون نزیکە، هاوکات یەکتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق بەهەمان شێوە کاریان تێدا دەکرێت”.

وتیشی، “ئێستا دیزاینی 14 ئەندەر پاس و یەکتربڕمان تەواو کردووە، چواریان لە جێبەجێکردندان، هاوکات دوو وەبەر‌هێن کە زەوییان پێدراوە، کردوومانە بە مەرج لەسەریان کە دەبێت بە زوترین کات دوو ئەندەر پاس دروستبکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”کارگەیەکی قیرمان هەیە و هەوڵدەدەین بیکەن بە دوو کارگە لەبەر پێداویستی شاری سلێمانی، هەروەها چەندین پرۆژەی دیکەی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانیمان دەستپێکردووە و بودجەیان بۆ تەرخان کراوە”.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: دەستگیرکردنی دوو رۆژنامەنووسەکە لە سلێمانی سیاسی نییە

بابەتی دواتر

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share