دوای دوو ڕۆژ لە چاكبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بووەوە.
كەمێك پێس ئێستا پێگەی هەواڵی سكای نیوز لە زاری پزیشكێكی پسپۆر لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، جارێكی دیكە پشكنین بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كراوەتەوە و دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی ئەمریكا تەندروستی جێگیرە و دوای دوو ڕۆژ لە چاكبوونەوەی جارێكی دیكە كە پشكنینی بۆ كراوەتەوە دەركەوتووە تووشی كۆرۆنا بووەتەوە.