بیلاڕوسیا بۆ ئەمریکا: ئەگەر پێویستتانە دەتوانین شیری منداڵانتان بۆ بنێرین

لوکاشینکۆ ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا پێویستیەتی، وڵاتەکەی دەتوانێت شیر و خۆراکی منداڵانیان بۆ هەناردە بکات.

لە بارەی قەیرانی شیری منداڵانەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا بە میدیاکانی گوتووە، لەو بڕوایەدان خەڵکی ئەمریکا بەرهەمی بێلاڕوسییان پێ بکڕدرێت، بۆیە گەر پێویستیانبوو، دەتوانن شیر و خواردەمەنییەکانی دیکەی منداڵانیان بۆ هەناردە بکەن.

لوکاشینکۆ ڕایگەیاندووە، “شیری چاکمان هەیە، گۆشتەمەنیی چاکمان هەیە تایبەت بە منداڵان، خۆراکی لەقوتونراو و تێکەڵەمان هەیە، هەموو شتێکمان هەیە. گەر بیانەوێت، دەتوانین سبەینێ بۆیانبنێرین”.

سەرۆکە بیلاڕوسییەکەی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەمریکاوە سزادراوە، گوتووشیەتی دەیەوێت خۆراکەکان وەک بەرهەمی بازرگانی، یان وەک هاوکاریی مرۆیی بنێرێت.

هەموو ئەمە پاش قایرانێکی گەورەی شیر و خواردەمەنیی منداڵان دێت کە بەرۆکی ئەمریکای گرتووە، پاش لەکاروەستانی چەندین کارگەی وڵاتەکە بە هۆکاری جیاجیا، کە دیارترینیان کەمبوونەوەی دەستی کارە بەهۆی کەرەنتینە و کۆرۆناوە.

بابەتی پێشتر

گەورەکانی بەرشلۆنە بۆ لاپۆرتا: ئەم جارە ڕازی نابین

بابەتی دواتر

لە ڕێگەی تێکەڵەکانی ڤیتامین Eیەوە نینۆکەکانت درێژ بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share