ژمارەیەك پەنابەری كورد بە ناچاری دەگەڕێنەوە و پارەیان پێدەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕایدەگەیەنێت، لەو 60 هەزار پەنابەرە كوردەی لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەیەكیان دەگەڕێنەوە و بڕی سێ هەزار و 500 دۆلاریان پێدەدرێت.
بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر داواكرابوو هەر پەنابەرێك بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی بڕی 11 هەزار دۆلاریان هاوشێوەی ساڵانی 2011 تاوەكو 2013 پێدەدرێت، بەڵام دواتر ئەو بڕە پارەیە كەمكرایەوە بۆ سێ هەزار و 500 دۆلار.
ئاشكرایكرد، زیاتر لە 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان خۆیان ناونووس كردبوو ئەگەر 11 هەزار دۆلارەكەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و تا ئێستا بڕیارەكە هەر ئەوەیە بڕی 3 هەزار و 500 دۆلاریان پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە هاوڵاتییان بەناچاری دەگەڕێنەوە و چاوەڕێ ناكەن كاتێك دەگەڕێنەوە بلیتی فڕۆكەیان بۆ دەبڕدرێت و دواتر كە دێنەوە هەرێمی كوردستان ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی كە نووسینگەی لە هەولێر و سلێمانی هەیە بڕی 3 هەزار و 500 دۆلاریان بە شێوەی قیست پێدەدات.

بابەتی پێشتر

حەلبووسی: كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردران

بابەتی دواتر

ڕوسیا هەناردەكردنی غازی بۆ وڵاتێكی دیكە ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share