ماڵئاوایی لە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.. شارێكی ئەڵمانی ئامادەكاری بۆ بڕینی غاز دەكات

بەرپرسانی شاری هانۆڤەر بڕیاریاندا ئامێرەكانی گەرمكردنی ئاو و گواستنەوەی بۆ حەمامی سەرجەم بینا گشتی و حكومییەكان ڕابگرن، بەهۆی قەیرانی گازی ڕوسی، بووە یەكەم شاری ئەڵمانی ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پێشتر هاوڵاتیانیان هاندا ڕێوشوێنی بەرفراوان بگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی گازی سروشتی، سەرەڕای سەپاندنی ڕسوماتی زیاتر لەسەر پسوڵەی وزە. هەروەك یەكێتیی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر كەمكردنەوەی خواست لەسەر گازی سروشتیی ڕوسی بەڕێژەی 15%.

لە هەوڵێكدا بۆ كۆكردنەوەی وزە، بەرپرسانی شاری هانۆڤەر-ی باكووری ئەو وڵاتە بڕیاریاندا بە وەستاندنی ئاوی گەرم بۆ شۆردنی دەست لە بینا گشتییەكان یان لە حەمامی مەلەوانگە و یانە و هۆڵەكانی وەرزش.

جگە لە بڵاوكردنەوەی ئاگاداركردنەوەی گشتی بۆ دەستگردن بە وزەوە، هەروەها بڕیاریدا بە كوژاندنەوەی ڕووناككەرەوەكان لەسەر باڵەخانە سەرەكییەكانی وەك بینای شارەوانی و مۆزەخانەكان.

بیلیت ئۆنای سەرۆكی شارەوانی وتی، ئامانج لە هەنگاوەكانیان كەمكردنەوەی بەكاربردنی وزەیە لە شارەكەدا بەڕێژەی 15% وەك ئامادەكارییەك بۆ “كەمبوونەوەی چاوەڕوانكراوی گاز” كە ئالنگارییەكی گەورەیە بەرەو ڕووی شارە گەورەكان دەبێتەوە.

هەروەك ئامێرەكانی گەرم و ساردكەرەوەی بینا گشتییەكان لە مانگی نیسانەوە تا مانگی ئەیلولی هەموو ساڵێك دەكوژێندرێتەوە، لەگەڵ دیاریكردنی پلەی گەرمای ژوور لەوپەڕیدا بە 20 پلەی سەدی بۆ ئەودوای مانگەكانی دیكەی ساڵ.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی یانەی بەرشلۆنە لەسەر گەڕانەوەی مێسی بزانە

بابەتی دواتر

سەرچاوەی سەرەكیی شێرپەنجەیە<br>پارتی سەوز: ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆ بووەتە کارەسات بۆ سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share