كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فەرەنسا كۆتاییهات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئێلیزێ كۆبوونەوە و چەند پرسێكی گرنگی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

پێشتر سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردبووەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆكی فەرەنسا سەردانی پاریسی كردووە.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئێلیزێ كۆتاییهات.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە هاریكاریی هاوبەش و دۆخی ناوچەكە بە گشتی تاوتوێكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share